شنگالیهكان: ئهمڕۆ قهرهبووی خوێنی شەھیدان و قوربانیەکانمان دهكهینهوه
__2017_09_25_h10m15s10__RM.jpg)
شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكهی شنگال دهڵێ، لەبەیانیەوە خەڵکی سنووری شنگال و دەوروبەری ڕوویان لەسندوقەکانی دەنگدان کردووە و پرۆسەکە بەئارامی بەرێوەدەچێت.
(مەحما خەلیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لەسنووری شارۆچكهی شنگال لەبەیانیەوە بنکەکانی دەنگدان کە ژمارەیان ھەشت بنکەیە کراونەتەوە بەڕووی ھاووڵاتیان و خەڵکیش زۆر بەحەماسەوە بەشداری لەوپرۆسەیە دەکەن و دەنگی خۆیان دەدەن.
(خەلیل) گوتیشی، "ھێزە ئەمنیەکان و ھێزی پێشمەرگە خەڵک و بنکەکانی دەنگدان دەپارێزن و بەبێ کێشە و بەئارامی پرۆسەکە بەرێوەدەچێت و خەڵکی شنگالیش زۆر دڵخۆشن و ھەست دەکەن کە خوێنی شەھیدان و قوربانیەکانیان بەفیڕۆ نەچووە و ئەمڕۆ قەرەبوو دەکرێنەوە.
قایمقامی شارۆچكهی شنگال، جگە لەدەنگدانی تایبەت ٢٨ھەزار دەنگدەر لەسنووری شنگال مافی دەنگدانی ھەیە.
بڵند ئیبراھیم




