٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سی ئێن ئێن: کورد ڕاپرسییەکی مێژوویی ئەنجام دەدات

سەرچاوە: KDP.info

سی ئێن ئێن-KDP.info- کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکایی ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، کە ئەمڕۆ گەلی کوردستان بڕیاری خۆی دەدات و نووسیویەتی، گەلی کوردستان ڕاپرسییەکی مێژوویی ئەنجام دەدات.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکایی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، ئەمڕۆ گەلی کوردستان ڕاپرسییەکی مێژوویی ئەنجام دەدات. ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی بە ئامانجی سەربەخۆیی بگات.

بە گوێرەی کەناڵی سی ئێن ئێن لەبەر ئەوەی بەغدا بەڵێنەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێشێل کردووە، ئیدی کوردستانیان دەنگ بە جیابوونەوەیان لە عێراق دەدەن.

کەناڵەکە باسی لە تیرۆریستانی داعش کردووە، کە پێشمەرگە توانی بەسەریاندا سەرکەوێت. هەروەها ئاماژەی بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کردووە، کە خەڵکی ئەوێ دەڵێن، بۆیە دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن، چونکە لە گەندەڵیی بەغدا بێزار بوونە.

شاو
 

هەواڵی پەیوەندیدار