٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بی ئێن ئۆ: کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی لەسەر هێڵن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پێگەی بی ئێن ئۆ دەنووسێت، ئەمڕۆ کوردستانیان لە هەرێمی کوردستاندا بە ناوچە کوردستانییەکانی دەروەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە، لەسەر هێڵن بۆ سەربەخۆییی کوردستان.

پێگەکە دەڵێت، کوردستانیان لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە بە پەرۆشەوەن، کە دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان دەدەن و لەسەر هێڵن. لە هەولێری پایتەختدا زیاتر لە ٢ هەزار بنکە بەسەر هاووڵاتییاندا کراونەتەوە.

پێگەی بی ئێن ئۆ، ئاماژی بەوە کردووە، کە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی کوردستان یەکڕاست جاڕدانی دەوڵەتی کوردستان نییە، بەڵام وەک سەرۆکی کوردستان ڕایگەیاندووە، دوای ڕیفراندۆم لەگەڵ بەغدا دەکەونە گفتوگۆ و دوای ساڵێک، یان دووساڵ ئەگەر بەغدا دیالۆگی قبووڵ بوو، ئەوا بە ئاشتی سەربەخۆییی کوردستان ڕادەگەیەنن، ئەگەر قبووڵیشی نەبوو ئەوا جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە عێراق.

شاو

هەواڵی پەیوەندیدار