تەلەگراف: سهرباری زۆریی گوشارەکان، بارزانی ڕیفرهندۆمی سەربەخۆییی بەڕێوە برد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ گەلی باشووری کوردستان بڕیار دەدات و، وەک ڕۆژنامەی تەلەگراف نووسیویەتی، لەگەڵ زۆریی گوشارەکانی کۆمەڵگەی دەولی و وڵاتانی دراوسێ، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان به پێداگریی حزبه كوردستانییهكان پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کرد.
ئەمڕۆ گەلی کوردستان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی لە هەرێمی کوردستاندا بڕیار دەدات. ئێستا ئەنجامی ڕیفراندۆم چاوەڕوانکراوە، کە زۆرینەی دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستانە. وەک ڕۆژنامەی تەلەگراف نووسیویەتی، زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەنگیان بەڵێیە بۆ سەربەخۆیی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە هەولێر، وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووە، کە خەڵکی لە هەڵمەتی بانگەشەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا بە ڕەنگی سوور، سەوز، زەرد و سپی دایانپۆشیوە و، زۆرینەی خەڵکیش دەنگیان 'بەڵێ'یە بۆ سەربەخۆیی.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، ئەمڕۆ 5 ملیۆن کەس دەنگ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەدەن، چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن، لەگەڵ ئەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، هێڵی ئاسمانیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە و سەربازەکانی هێناوەتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان، بەڵام (بارزانی) مکوڕ بوو لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، کۆمەڵگەی دەولی، بە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە و دراوسێکانی هەرێمی کوردستانیشەوە لەگەڵ ئەوەدا بوون، کە ئێستا کات بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم گونجاو نییە، بەڵام، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێداگربوو و ڕایگەیاند، پێوەندیی نێوانیان لەگەڵ بەغدا کۆتایی هات، چونکە دوای 2003، کە کورد چوو بۆ بەغدا و دەوڵەتی دروست کرد بۆ شەراکەت و پێکەوەژیان بوو، بەڵام بینرا کە تەنیا دەموچاوی کەسەکان گۆڕاون و بەرپرسانی عێراق بەشێکی زۆریان هەمان ئەقڵییەتی ڕژێمەکانی پێشووی عێراقیان هەیە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەیشی بە پێگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نێو جەماوەردا کردووە، کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان لە دەوریدا کۆ بوونەتەوە و پاڵپشتیی دەکەن بۆ سەربەخۆییی کوردستان.
شاو




