هه‌ڵه‌بجه: پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستی پێكرد

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوول سەعات 8ی سه‌رله‌به‌یانیی ئەمڕۆ، ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدان لە پارێزگای هەڵەبجەبه ڕووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه.
هاووڵاتیان زۆر بەر لە سەعات ٨ـەوە بۆ دەنگدان، لە چاوەڕوانی دەنگدانن به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، (27) ناوه‌ندی ده‌نگدان هەن و (164) وێستگه لەخۆ دەگرێ، (76)هه‌زار هاووڵاتی مافی ده‌نگانیان هه‌یه.
(دڵشاد نامیق)جێگری فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمسیۆنی باڵای ڕاپرسی و هه‌ڵهبژاردنی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: (27)ناوه‌ندی ده‌نگدان كه پێك هاتووه له (164)وێستگه كه (76)هه‌زار هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکەش، (900)كارمه‌ندی گرێبه‌ست له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌ی




