بۆ بڕیاردان لە سەربەخۆیی، دەرگاکانی دەنگدان بە ڕووی کوردستانیاندا کرانەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ 25ـی ئەیلوولە و چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان بۆ بڕیاردان لە چارەنووس هات.
سەعات ٨ی تەواوە و دەرگا بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی هاووڵاتیانی باشووری کوردستاندا بۆ بڕیاردان لە سەربەخۆیی و بۆ راستکردنەوەی دابەشکاریی 100 ساڵ لەمەوبەری سایکس – پیکۆ.
لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە و لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکان، سەدان کەس لەبەردەم بنکەکانی دەنگدانن و نۆرەیان گرتووە و تا ئەم بەیانییە لە چاوەڕوانیدا رۆژیان کردووەتەوە، دەنگدەران کێبڕکێیانە بۆئەوەی چانسی یەکەم دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بەدەست بێنن.
پڕۆسەی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، لەم ٨ـی بەیانییەوە تا ٦ـی ئێوارە، لە سەرجەم شار و شرۆچکەکانی باشووری کوردستان بەردەوام دەبێ.
هێزە ئەمنییەکان لە ةێو شارەکاندا ڕێکاری ئەمنیی تووندوتۆڵیان گرتووە بەر و، پێشمەرگەش لە سنوورەکان، شوورایەکی پۆڵاینیان بە دەوری سنووری باشووری وکردستاندا کێشاوە.




