نێچیرڤان بارزانی: با هه‌موومان بۆ داهاتوویه‌كى باشتر بڵێین، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان

هه‌ولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند "25ی ئەیلوول رۆژی بڕیاردانه له داهاتوویه‌كى باشتر بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانمان. ڕۆژى سه‌رخستنى كوردستان و گه‌لى كوردستانه به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانییه‌وه، ڕۆژى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییمانه.''
دەقی پەیامەکەی (نێچیرڤان بارزانی):
كوردستانیانى خۆشه‌ویست،
سبه‌ى 25ى ئه‌یلوول ڕۆژى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان، ڕۆژى دیاریكردنى چاره‌نووسه، ڕۆژى بڕیاردانه له داهاتوویه‌كى باشتر بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانمان، ڕۆژى هه‌نگاونانه به‌ره‌و به‌دیهێنانى خه‌ونى هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفالكراو و كیمیابارانكراو و ڕفێنراو، ڕۆژى سه‌رخستنى كوردستان و گه‌لى كوردستانه به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانییه‌وه، ڕۆژى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییمانه، ڕۆژێكه ده‌بێ تیایدا هه‌موو ناكۆكى و ململانێ و نیگه‌رانییه‌كانمان به‌لاوه بنێنین و به جۆش و خرۆشه‌وه بچینه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانى ده‌نگدان و بڵێن: به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان.
كوردستانیانى ئازیز،
سبه‌ى هه‌تا به‌شدارى و ده‌نگى به‌ڵێتان له ڕێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆییدا زیاتر بێت، هێزێكى زیاتر به كوردستان ده‌ده‌ن و گه‌ره‌نتییه‌كى گه‌وره‌تر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانتان و دروستكردنى كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆى به‌هێز ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه با هه‌موومان سبه‌ى پێكه‌وه به‌رپرسانه، به ئارامى و له كه‌شێكى شارستانیانه‌ى ئازاد و دیموكراسیدا بڵێین: به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان، بۆ ژیان و داهاتوویه‌كى تازه، بۆ په‌یوه‌ندیى دۆستانه له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان و له‌گه‌ڵ جیهان.
نێچیرڤان بارزانى




