پارێزگاری كه‌ركووك: شار ئارامه.. كه‌ركووكییه‌كان، له‌پێناو نه‌وه‌كانتان ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری كه‌ركووك (نه‌جمه‌ددین كه‌ریم) ده‌ڵێ، ''سبه‌ی ڕۆژێكی مێژووییه له مێژووی گه‌لی كورددا، بۆیه داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی ئێمه بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان كه پێوه‌سته به ژیانی ئێمه و نه‌وه‌كانیشمانه‌وه.''
له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌م ئێواره‌یه بۆی ساز درابوو، (نه‌جمه‌ددین كه‌ریم) ڕایگه‌یاند، داوا له خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كه‌م، به كورد عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه، توركمان و سریانه‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، داوایشتان لێ ده‌كه‌م ده‌نگتان به‌ڵێ بێ بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.''
پارێزگاری كه‌ركووك بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك رایگه‌یاند، ''باس له‌وه ده‌كرێ ترس هه‌یه و خه‌ڵك شار جێ ده‌هێڵن، ئه‌مه راست نییه و خه‌ڵكی كه‌ركووك ئێوه خۆتان ده‌بینن بازاڕ وه‌ك خۆیه‌تی و هێزه ئه‌منییه‌كانیش، پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه جێگیرن و ئاماده‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكن كه ڕه‌نگ نییه هیچ ڕوو بدات، له نێو كه‌ركووكیشدا، هه‌روا. ئینجا ئه‌وانه‌ی كه ده‌شڵێن ڕاپرسی كێشه بۆ شه‌ڕی داعش دروست ده‌كات، پێشمه‌رگه له هه‌موو هێزێكی دیكه به‌كارتره بۆ پاراستنی ناوچه‌كانمان. هه‌ماهه‌نگیێكی باشیش له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه و له هه‌ر شوێنێكدا هه‌ست به جۆرێك له حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كرا، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماده‌ن و ده‌خه‌كه له كۆنترۆڵدا ده‌بێ.''
گوتیشی، ''داوا ده‌كه‌م كه‌س گرفت بۆ هیچ یه‌ك له پێكهاته‌كان دروست نه‌كات و هه‌ر كه‌س ده‌نگدانی چۆن ده‌بێ ئازاده و گوزارشت له ڕای خۆی ده‌كات.
كه‌ركووك ئارامه و ئینشاڵڵا هه‌ر به ئارامییش ده‌مێنێته‌وه، سبه‌ینێ ده‌نگ ده‌ده‌ین و جاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بین.''
پارێزگاری كه‌ركووك دڵنیایی دا به خه‌ڵكی كه‌ركووك و گوتی، ''دڵنایتان ده‌كه‌مه‌وه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه‌وه، جگه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ به ئارامی بژین له‌گه‌ڵ عێراق و دراوسێكمانمندا مه‌رامێكی دیكه‌یان نییه.''
له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا (نه‌جمه‌ددین كه‌ریم) ڕایگه‌یاند ''بۆ براده‌ره توركمانه‌كانیش ڕایده‌گه‌یێنم، له پاش ڕاپرسی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا داده‌نیشین و ڕای هیچ لایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا فه‌رز ناكرێ و هه‌چی بڕیارێك بدرێ، به ڕا و ڕێككه‌وتنێكی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ.''




