٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەرایەتیی 35 وڵات ده‌كه‌ن.. شاندێكی لاوانی جیهان گەیشتە ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان و (خاڤێر مێرا) سەرۆکی لاوانی سیاسیی ئەورووپا ، شاندێکی لاوانی سیاسیی بیانی بە نوێنەرایەتیی لاوانی 35 وڵات لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکای لاتین و جیھان، گەیشتنە ھەولێری پایتەخت.

(فەلاح حەسەن) به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمانە نوێنەرایەتیی لاوانی 35 وڵات دەکەن و پێشتر بە فەرمی پشتگیریی خۆیان دەربڕیبوو تا بێن و له‌ كوردستان جاودێریی پڕۆسه‌ی راپرسییه‌كه‌ بكه‌ن.

وه‌ك جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان رایگه‌یاند، ئه‌م شانده‌ راپۆرتی فەرمییان دەبێت و ده‌یده‌ن به‌ سەرجەم کۆنسووڵخانە بیانییەکانی لە کوردستانن و ھەروەھا بۆ پەرلەمانی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش.

ئه‌و گوتی، ئەمە دەستکەوتێکە کە گەنجانی کوردستان توانیویانە لەسەر ئاستی سیاسیی لاوانی جیھان پێگە و پشتگیریی خۆیان ھەبێت.

شایەنی باسە، شاندەکە بۆ ماوەی 3 رۆژ لە کوردستان دەبن و دابەش کراون بۆ سەر ھەر پێنج پارێزگای کوردستان لە رۆژی 25ی ئەیلوولدا.

هەواڵی پەیوەندیدار