كۆسره‌ت ره‌سووڵ: سبه‌ینێ بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیار بده‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، داوای له خه‌ڵكی وكردستان كرد، سبه‌ینێ دووشه‌ممه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و تێكڕا دووپاتیان كرده‌وه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه، له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ناوجه كوردستانییه‌كانی دیكه‌دا، ڕاپرسی به‌ڕێوه ده‌چێ.
ئه‌م لێدوانهكورتهی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی (كۆسره‌ت ره‌سووڵ) له كه‌ركووك، كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه، بۆ دڵنایكردنهوهی یه‌كڕیزی و پابه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی باڵای راپرسییه، پێوه‌ست به ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و، له‌وێ ڕایگه‌یاند، ''ئێمه به قۆناغێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا تێپه‌ڕ ده‌بین، بۆیه داواتان ڵێ ده‌كه‌م، بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیاری له مافی چاره‌نووسی خۆتان بده‌ن.''




