''لە کەرکووک ڕیفرهندۆم دەکرێت.. پێشمەرگەش شوورای پۆڵایینی بە دەوردا کێشاوه

کەرکووک-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان گوتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامیدا، بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) بڕیار درا، لە کەرکووکیش ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت.
) عەدنان کەرکووکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە و تێیدا بڕیار درا، لە کەرکووکیش ڕیفراندۆم بکرێت و دوا نەخرێت.''
(عەدنان کەرکووکی) ڕوونیشی کردەوە: ''لە کەرکووک ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوونە و پلانێکی ئەمنیی تۆکمە دانراوە و ھێزی پێشمەرگەش شوورایەکی پۆڵاینی بە دەوری کەرکووکدا دروست کردووە و دەیپارێزێت و پرۆسەکە بەبێ کێشە ئەنجام دەدرێت.''
بڵند ئیبراھیم




