ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو: سبه‌ینێ ئه‌و ڕۆژه‌یه کە چاوەڕێی دەکەین..بە شانازییەوە ڕیفراندۆم دەکەین

هەولێر-KDP.info- (سه‌ڵاحه‌دین به‌هائەدین)، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ ئه‌و ڕۆژه‌یه گەلێ کورد ساڵانێكی زۆر چاوه‌ڕیی بوو.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو لە پرێسکۆنفرانسێکدا پەیامی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی سەبارەت بە پشتگیریکردنی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند، بە شانازییەوە کار بۆ ڕیفراندۆم دەکەن.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا (سەلاحەدین بەهادین) ڕۆشنایی خستە سەر پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕوونی کردەوە، ئەقڵییەتێک لە بەغدا حوکم دەکات، کە تا ئێستاش ددان بە مافی گەلی کوردستاندا نانێت.
بە گەڕانەوە بۆ مێژووی کوردستان لە ساڵی 1921، ئەوکاتەی دەوڵەتی عێراق دروست کرا، بەو مەرجە باشووری کوردستان بە عێراقەوە لکێندرا، کە سەرجەم مافەکانیان هەبێت، بەڵام لەو کاتەوە مەرجەکانی کورد جێبەجێ نەکران و ئیدی شۆڕشەکانی کوردستان دەست پێ کرا و تا شۆڕشی ئەیلوول و دواتر، بەڵام ڕژێمەکانی عێراق چیان کرد؟ ئەنفالیان کردین و کیمیاباران و کارەساتی دیکەیان بەسەر گەلی کورددا هێنا.
لە پەیامەکەیدا ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو گوتیشی: ''ئێستا له به‌رده‌م ئه‌وه‌داین بچینه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ئه‌و مافه‌ی خۆمان موماره‌سه بكه‌ین، خه‌ڵك ئازادانه بچێت ده‌نگی خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌وه كارێكی خراپه، كه ڕێگه نه‌درێت ئه‌و مافه‌ی خۆمان به‌كار بهێنین، چونكه سه‌ربه‌خۆیی حه‌قه و مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه.''




