هه‌ڵه‌بجه؛ 76 هه‌زار هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه
__2017_09_24_h14m47s26__HK.jpg)
هەڵەبجە-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆتاییان هاتووه و، ته‌واوی پێداویستییه‌كانیش گەیشتوونه‌ته بنكه‌كانی ده‌نگدان.
(حەمەسەعید ئەحمەد)، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای ڕاپرسی و هه‌ڵه‌بژاردن له هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ''ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌واو كراون و، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی وه‌ك سندووقی ده‌نگدان و ئه‌و كارتۆنانه‌ی ده‌نگده‌ر تێیاندا ده‌نگ ده‌دات و مەره‌كەب و، ته‌واوی پێداویستییه لۆجیستییه‌كان گەیشتوونه‌ته ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ئاماده‌ن بۆ ده‌نگدان پێشوازی له ده‌نگده‌ران بكه‌ن.''
(ئه‌حمه‌د) گوتیشی: ''(27) ناوه‌ندی ده‌نگدانمان هه‌یه له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، (164) وێزگه‌مان هه‌یه بۆ ده‌نگده‌رانی ئاسایی و نه‌خۆشخانه‌كان و ئاواره‌كان و هێزه‌كانی ئه‌منی، كه له سنووری فه‌رمانگه‌كه‌مان (76) هه‌زار ده‌نگده‌رمان هه‌یه.''
ناوبراو گوتیشی: ''لیژنه‌ی باڵای ئەمنیمان هه‌یه، كه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات و ته‌واوی بنه‌كانی ده‌نگدان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بەتوندی پاسه‌وانی ده‌كرێن و، ده‌توانین سبه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه به‌رین.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




