مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە محەممەد عومەر ئاغای دزەیی دەكات
__2017_05_02_h17m40s33__HK.jpg)
بەڕێز كاك محەممەد عومەر ئاغای دزەیی
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (دەهام خدر عمر ئاغا)ی برازای بەڕێزتان و ئامۆزای رێزدار دكتۆر (ئەرسەلان باییز) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و كاك دكتۆر (ئەرسەلان) و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی دۆست و خزمانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین دواناخۆشیی بنەماڵەكەتان بێت و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێ و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
۱۷/٥/۲٠۱۷




