٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئافرەتێک و دوو منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ توانیان سێ کەسی دیکە لە دەستی داعش ڕزگار بکەن، کە ئافرەتێک و دوو منداڵ بوون.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بەردەوامە و ئەمڕۆ توانیمان سێ کەسی دیکە لە مووسڵ لە دەستی داعش ڕزگار بکەین، کە ئافرەتێک و دوو منداڵی خۆی بوو، ئەوانیش تەمەنیان شەش ساڵ و چوار ساڵە.''

(حوسێن قایدی) گوتی: ''ڕزگارکردنی ئەو سێ کەسە بە ھاوکاریی نووسینگەکەی ئێمە و ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک بووە و ھیچ لایەنێکی دیکە ھاوکاریی نەکردووین و مژدە دەدەینە خەڵکی خۆمان، کە لە ماوەیەکی نیزیکدا خەڵکی دیکەش ڕزگار دەکەین.''

(قایدی) گوتیشی: ''بە ڕزگارکردنی ئەو سێ کەسە تا ئێستا ٣ ھەزار و ٨ کەس لە دەستی داعش ڕزگار کراون.''

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار