٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣١٢٣ خێزان لە کەمپی یسیان و ١٣٥٠ خێزانی شارەدێی زومار هاوکاری کران

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ٣١٢٣ خێزان لە کەمپی یسیان و ١٣٥٠ خێزانی شارەدێی زومار لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە هاوکاری کران.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراک، مانگانە بەشەخۆراکی ٢٣ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن و ئەمرۆ ١٦/٥/٢٠١٧ـیس بەشەخۆراکی مانگی پێنجی ئاوارەکان لە کەمپی یسیانی سەر بە قەزای شێخان بۆ ٣١٢٣ خێزان لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراک دابین کرا.

بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەربە رێکخراوی جیهانی UN  و گەورەترین رێکخراوی مرۆیی جیهانییە بەناوی hunger and promoting food security.

 

١٣٥٠ خێزانی شارەدێی زومار هاوکاری دەکرێن

لەلایەکی دیکەوە و هەرئەمڕۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی unicef هاوکاری و پێداویستیی خاوێنکردنەوەیان بۆ ١٣٥٠ خێزان لە گوندی قەسرەجی شارەدێی زومار دابین کرد.

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام لە ناوچە جیاجیا کاندا هاوکاریی ئاوارە و پەنابەران و کەسانی کەمداهات دەکەن، هەروەها بەمەستی رێگریکردن لە ئاوارەبوونی دانیشتوانی ناوچە تازەئازادبووەکان، پێداویستیی جۆراوجۆر بۆ ئەو ناوچانە دابین دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار