٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆكەكانی توركیا سنوورەكانی ھەرێمیان بۆردوومان كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ئامێدی-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پاسەوانی سنوور لە دھۆك دەڵێت، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێكی دیكە ناوچەكانی سنووری ئامێدییان بۆردوومان كرد، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو.

عەقید (فەرزەندە زێباری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ دوو فڕۆكەی جەنگیی توركیا سنووری ھەرێمی كوردستانیان بەزاند و بارەگاكانی پەكەكەیان لە سنووری ئامێدی لە گوندەكانی كورك و بناڤی بۆردوومان كرد، بەڵام خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبوو".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار