٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمیتەی كوردانی فەڕەنسا بۆ پشتگیریی ریفراندۆم پێك دێت

سەرچاوە: KDP.info

 

فەڕەنسا-KDP.info-  نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا دەڵێت، ژمارەیەك چالاكوانی كورد بە ھاوكاریی نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كووردستان لە فەڕەنسا، رێككەوتن كۆمیتەی كوردانی فەڕەنسا بۆ پشتگیریی ریفراندۆم لە كوردستان، پێك بێنن.

(د. عەلی دۆڵەمەری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی پشتگیریكردن لە پرۆسەی ریفراندۆم لە باشووری كووردستان و، بە دەسپێشخەریی ژمارەیەك چالاكوانی كوردی فەڕەنسا و بە ھاوكاریی نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كووردستان لە فەڕەنسا، دوێنێ دووشەممە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ دروستكردنی كۆمیتەیەك رێك خرا".
(دۆڵەمەری) ڕاشیگەیاند: "كوردانی ھەر چوار پارچەی كوردستان بەشداریی ئەم كۆبوونەوەیەیان كرد و لەسەر دروستكردنی كۆمیتەیەك بە ناوی (كۆمیتەی كوردانی فەڕەنسا بۆ پشتگیریی رێفراندۆم لە كوردستان) رێك كەوتن، بۆ ئەوەی پشتگیریی ئەو پرۆسەیە بكەین".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار