٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''٥٠٠ ئێزدیی دیکە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێن''

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری میونیخی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕێکەوتنێک لە نێوان وێلایەتێکی ئەڵمانیا و حکوومەتی هەرێمدا کرا، زیاتر لە ١٠٠٠ ڕزگاربووی دەستی داعش گەیەندرانە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن و ئێستاش ڕەزامەندی لەسەر ٥٠٠ کەسی دیکە دراوە.

(حەسەن ڕەشید قەوال)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''حکوومەتی ئەڵمانیا و ویلایەتی (براندنبۆرگ) لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد و بەوهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠٠ ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش گەیەندرانە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن، ئێستاش رەزامەندی دراوە   بۆ چارەسەرکردنی ٥٠٠ ڕزگاربووی دیكەی دەستی داعش.''

(قەوال) گوتیشی: ''پێشتر سەرۆکی ویلایەتی براندنبۆرگ سەردانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، بڕیاری دابوو لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکاریی کوردانی ئێزدی بکات.''

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار