٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٧٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە باشیک

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوجەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشیک دەڵێ، ژمارەی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە باشیک و گوندەکانی ٧٠٠ خێزان دەبێت.

(ئەدریس عەلی خامۆکا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دڵنیاین لە دوای تەواوبوونی وەرزی خوێندن ٨٠%ی خەڵکی ناوچەکە دەگەڕێنەوە باشیک و دەورووبەری، پلانیشمان هەیە لەگەڵ دامودەزگاکان پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکەین تا بەتەواوی خەڵکەکە بگەڕێتەوە.
دەشڵێ، لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەماهەنگیمان هەیە و لە ئێستادا ٤٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە و بە باشیک و دەورووبەریشییەوە ٧٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە.
کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار