٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەحیدە یاقۆ ھورمز: مەسیحیەکان لەگەڵ ئەوەدان بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- نوێنەری پێکھاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت،  خەڵكێکی زۆر گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان ئەوانەی لەژێر دەستی پێشمەرگەدان لەدەشتی نەینەوا، بەڵام ئەوانەی لەژێر دەستی حەشدی شەعبی دان تاوەکو ئێستا خەڵکی بۆ نەگەڕاوه‌تەوە، چونکە ترسیان ھەیە، بۆیە بڕیارە ڕاپرسیەک بکرێت بۆ ئەوەی خەڵکی بڕیار بدات بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان.
 
 
(وەحیدە یاقۆ ھورمز) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "دوای ئازادکردنی ناوچەکانی مەسیحی لەدەشتی نەینەوان ئەوانەی لەدەستی پێشمەرگەدان بەتایبەت (تلسقۆف)، خەڵکێکی زۆری بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام بەشێکی ناوچەکانیان لەدەستی حەشدی شەعبی دان و خەڵک بۆی ناگڕێتەوە، چونکە ترسیان ھەیە و تاوەکو ئەوانیشی لێ بێت بۆی ناگەڕێنەوە.
 
 
(ھورمز) گوتیشی، "بڕیارە ڕاپرسیەک بکرێت بۆ ئەوەی مەسیحیەکان بڕیار لەچارەنووسی خۆیان بدەن و بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان یاخود لەگەڵ بەغدابن، بەڵام زۆرینەی مەسیحیەکان لەگەڵ ئەوەدان بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان.
 
 
نوێنەری پێکھاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌شڵێت، بەغدا دەیەوێت کێشە دروست بکەت بۆ ئەو ناوچانە، بەڵام ناتوانن و خەڵک بڕیار لەچارەنووسی خۆی دەدات و دەیانەوێت بەشداری لەریفراندۆمى ھەرێمی کوردستان دا بكه‌ن.
 
 
بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار