بە هۆی په‌كه‌كه‌وە 50هاووڵاتی شه‌هید بوونه و 115 گوندیش چۆڵ كراون

سۆران-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان رایگه‌یاند، جگه له‌وه‌ی له‌به‌ر په‌كه‌كه 115 گوندی ناوچه‌كه چۆڵ كراون و خه‌ڵكه‌كه نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه، له هه‌مان كاتدا له ماوه‌ی رابردوودا 50 هاووڵاتی له‌ژێر ده‌ستی په‌كه‌كه شه‌هید بوونه، جگه له‌وه‌ی هه‌ر ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌رێك بچێته سنووری په‌كه‌كه ده‌بێت باج و سه‌رانه بدات، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه مه‌ڕداره‌كان وه‌ك پێویست نه‌چنه كوێستانه‌كان به‌وه‌ش تووشی زیانێكی زۆری ماددی ده‌بنه‌وه.
(ئێحسان چه‌له‌بی) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له كۆی 250 گوندی سنووری شاره‌دێی سیده‌كان، 115 گوند له‌به‌ر په‌كه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له‌به‌ر په‌كه‌كه 50 هاووڵاتی له‌ناوچه‌كه، چ خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێت، چ ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌ره‌كان بن بوونه‌ته قوربانیی ده‌ستی په‌كه‌كه و بۆردوومانی توركیا."
گوتیشی: "مه‌ڕداره‌كان به‌پێی بڕیاری حكوومه‌ت له 1/6 بۆ كوێستانه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن، چی‌یان پێویست بێت ئێمه هاوكارییان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و سنوورانه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێیه، ئه‌و مه‌ڕدارانه‌ی كه ده‌چنه شوێنه‌كه له هه‌ر 100 مه‌ڕ، ده‌بێت 3 دانه وه‌ك باج بده‌نه په‌كه‌كه، ئه‌گه‌ر مانگایش بێت بۆ هه‌ر سه‌رێك 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، هه‌ر مێشێك بڕی هه‌زار دینار له مێشوانه‌كه وه‌رده‌گرن، ئه‌و باج و سه‌رانه‌ی په‌كه‌كه وایكردووه كه ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌ره‌كان به كه‌می سه‌ردانی كوێستانه‌كان بكه‌ن، یان هه‌ر جموجۆڵێكی په‌كه‌كه هه‌بێت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن و ناچار ده‌بن ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، بۆیه تا په‌كه‌كه له ناوچه‌كه بێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌رانه ده‌بێت و داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه له ناوچه‌كه نه‌مێنێت".
ڕابین شێروانی




