٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ گرتن و هەڵکوتانە سەر کادیرانی ئەنەکەسە، پەکەکە لە شنگالەوە مەفرەزەی بردووەتە ڕۆژئاوا

سەرچاوە: KDP.info
دیمەنی هەڵکوتانە سەر ماڵی کادیرانی ئەنەکەسە، قامیشلۆ

هەولێر-KDP.info-  مەفرەزەیەکی چەکداری سەر بە پەکەکە، لە چیای شنگالەوە دەبرێنە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشێک لەو چەکدارانە بۆ هەڵکوتانە سەر ماڵی کادیرانی ئەنەکەسە بەکار دەهێنرێن، ئەمڕۆیش حەوت ئەندامی (ئەنەکەسە) ڕفێنراون.

 

دوو کادیری ئافرەتی دەستگیرکراو

(مهناز شیخۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە قامشلۆ، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاریی دا کە، چەند ڕۆژێکە پەکەکە لە شنگالەوە مەفرەزەیەکی چەکداری هێناوەتە ڕۆژئاوای کوردستان، کاری ئەوان بۆ ڕفاندنی کادیرانی (ئەنەکەسە)یە و گوتی "هێنانی ئەو مەفرەزەیە وەک پەکەکە باسی کردووە، بۆ ئەوەیە کە بە خەڵکی ئەو ناوچەیە، خەڵکی دیکە دەستگیر نەکرێت، بەڵکو لە دەرەوەی ڕۆژئاوا هێز دەهێنن. هێزەکە دەرەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ (10\5\2017)، هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ و بارەگای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا دەیان کادیریان ڕفاندووە کە لە ناویاندا دوو ئافرەت هەن بە ناوی (فەسلە یووسف) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی و (نارین مەتینی) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ڕەوتی مستەقبەل."

موحسین تاهیر،عەندولسەمەد خەلەف برۆ، فەتحی كدو، ئەحمەد عەجە، نارین مەتینی، فەسلە یووسف، مەحموود مەلا، مەحموود حاجی عەلی، فەرهاد تەمی، ئەمین حسام، قاسم شەریف، تاهیر حەساف، نورەددین فەتاح، ناوی ئەو کادیرانەن کە سەرجەمیان لە قامشلۆ دەستگیر کراون.

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار