٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەوەندی کورد دژی پەکەکە ناڕەزایی دەردەبڕن

سەرچاوە: KDP.info

 

ئەڵمانیا-KDP.info-  بەرپرسی پارتی یەکێتیی کورد- سووریا لە ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە  ئەورووپا رایگەیاند، دژی کردارەکانی پەکەکە لە گرتن و داخستنی بارەگاکان و رفاندن و ڕاوەدوونان و سەربازیی زۆرەملێ، رەوەندی کورد لە بەرلین خۆپیشناندانی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن.

(محەممەد ساڵح) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "خۆپێشاندانەکە لە دژی سیاسەتی چەوتی پەکەکەیە دەرهەق بە هێز و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیامی خۆپیشاندەران دەدرێ بە کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە ئەڵــمانیا و ڕەوەندی کورد دەیەوێ بڵێ ئەو سیاسەتەی پەکەکە پێڕۆی دەکات شیاوی قبووڵکردن نییە.''

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە  ئەورووپا  گوتیشی "بە بەرپرسانی ئەمەریکایی لە بەرلین رایدەگەیێنین ئەو چەکەی ئەمریکا دەیداتە پەکەکە، تەنیا دژی چەکدارانی داعش بەکار ناهێندرێ، بەڵکە لە دژی بەشێک لە گەلی کورد خۆیشی بەکار دەهێنێرێ و شیاوی قبووڵکردنیش نییە. ئاخر هەر دوێنێ، ١٣ ئەندامی ئەنەکەسە لە لایەن پەکەکەوە دەستبەسەر کران و بارەگانیان داخستن، جا بۆیە داوا لە ئەمریکا دەکەین گوشار بخاتە سەر پەکەکە بە زووترین ئەندامەکانمان رزگار بکات و دەست لەم سیاسەتە چەوتەی بەر بدات.''

کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار