په‌یه‌ده ئه‌مینداریه‌تى گشتى ئه‌نه‌كه‌سه‌ى داخست و 12 به‌ر‌پرسیشى ده‌ستگیركرد

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- بەرپرسی نوێنه‌رایه‌تى ئەنەكەسە له هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، په‌یه‌ده له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه له گرتن و ڕفاندنى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارته‌كانى سه‌ربه ئه‌نه‌كه‌سه و، ئه‌مڕۆش له قامشلۆ ئه‌مینداریه‌تى گشتى ئه‌نه‌كه‌سه‌ى داخست و، 12 به‌رپرس و ئه‌ندامیشى ده‌ستگیركرد".
(خالد عه‌لى)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "په‌یه‌ده له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه له گرتن و ڕفاندنى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارته‌كانى سه‌ربه ئه‌نه‌كه‌سه و، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به په‌یه‌ده هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌مینداریه‌تى گشتى ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كوردى سووریا ( ئه‌نه‌كه‌سه) و هه‌ستاون به داخستنى ."
(خالد عه‌لى) گوتیشی، " دوانزده به‌رپرس و ئه‌ندامان له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ى په‌یه‌ده ده‌ستگیركراون به‌ناوه‌كانى ( موحسن تاهیر، عه‌بدولسه‌مه‌د خه‌له‌ف، مه‌تحد گه‌دۆ، ئه‌حمه‌د عه‌جه، نارین مه‌تینى، فه‌سله یوسف، مه‌حموود مه‌لا، مه‌حموود حه‌جى عه‌لى، فه‌رهاد ته‌مۆ، ئه‌مین حوسام، تاهیر حه‌ساف و نوره‌ددین فه‌تاح ) ."
نه‌شوان به‌رزنجى_ كاروان باعه‌درى




