به‌ریتانیا هاوکاری و ئاسانکاری بۆ تیمی نێوده‌وڵه‌تیی ڕیفۆرم بەر دەنرخێنێ.. پشتیوانییەکانی دووپات کردەوە

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نێدراوی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیادا، هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ تیمی نێوده‌وڵه‌تیی ڕیفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و، دروستكردنی له‌شكرێكی پرۆفیشناڵ بۆ پێشمه‌رگه خرایە بەر باسەوە و، به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی بەریتانیا له بواری سه‌ربازیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرایه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9-5-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ (تۆم بێكێت) نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له (فرانك بێكه‌ر) باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و به‌رپرسانی سه‌ربازی پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد بۆ تیمی نێوده‌وڵه‌تیی ڕیفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و، دروستكردنی له‌شكرێكی پرۆفیشناڵ بۆ پێشمه‌رگه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، پرۆژه‌كه‌یان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له بواری سه‌ربازیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ (بێكێت) ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌ی به‌رانبه‌ر تیرۆر به ده‌ستی هێناوه و بووه‌ته سیمبولی خۆڕاگری له مرۆڤایه‌تى، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا به‌رز نرخاند. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان بۆ ناوچه‌كه ده‌ست پێ بكرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕیفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد و، پڕۆژه‌كه‌ی به‌رز نرخاند كه ئاسانكارییه‌كی به‌رچاوی بۆ دروستكردنی هێزێكی پرۆفیشناڵ و سه‌رده‌میانه بۆ پێشمه‌رگه ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا (نێچیرڤان بارزانی) ئاماژه‌ی دا كه بۆ ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ له تیرۆریستانی داعش، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه و ئه‌نجامی زۆر باشی لێ كه‌وتووەته‌وه. به پێویستیشی زانی له به‌غدا بیر له پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بۆ قۆناغی دوای ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان بكرێته‌وه، تاكو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بتوانن به متمانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و به ئاسووده‌یی بژین.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی عیراقیش، سەرۆکوەزیران ئاماژه‌ی دا، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا، هه‌وڵ ده‌درێت له هه‌موو بواره‌كاندا دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.





