٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پەكەكە لە شنگال ٢٠٠ كچی ئێزدی لە خشتە بردبوون.. ژمارەیەكیان چارەنووسیان نادیارە"

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، سەرەتا پەكەكە بە فێڵ ژمارەیەكی زۆر خەڵكی بردە ریزەكانی خۆیەوە و لە خشتەی دەبردن، بەڵام رۆژ بە رۆژ فێڵەكانیان ئاشكرا بوون، بۆیە ئێستا ٣٠٠ كەسیشیان لەگەڵ نەماوە. دەشڵێت، پێشتر پەكەكە ٢٠٠ كچیان بردبووە ریزی خۆیان و ئێستا ١٠٠ لەوانە وازیان ھێناوە، بەشێكیشی بردراون بۆ قەندیل و سووریا و ژمارەیەكیش چارەنووسیان دیار نییە.

(قاسم دربۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پەكەكە سەرەتا كە ھات، خەڵك وایزانی بۆ پاراستنی ئەوان ھاتووە و خەڵكیان لە خشتە دەبرد و ژمارەیەكی زۆریان رازی كردن، بەڵام رۆژ بە رۆژ پتر ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانیان بۆ ئاشكرا بوو، بۆیە لە پەكەكە جیا دەبنەوە، لە ئێستایشدا ژمارەیەكی زۆر كەمیان لەگەڵ ماون، چونكە زۆرینەیان یان ھاتوونە ریزەكانی پێشمەرگەوە، یاخود لە ماڵی خۆیان دانیشتوون و پەیوەندییان بە پەكەكەوە نەماوە".

(دربۆ) گوتیشی، ئێستاكە ئەوپەڕی ٣٠٠ كەسێكیان لەگەڵ ماوە، چونكە خەڵك بەوە رازی نابێت دواڕۆژ و چارەنووسی خۆیان و منداڵەكانیان دیار نەبێت، جگە لەوەیش پەكەكە بۆ بەرژەوەندیی خۆی، خەڵك بەكار دەهێنێت.

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال ده‌شڵێ، "پەكەكە نزیكەی ٢٠٠ كچیشی لە خشتە بردبوو و ژمارەیەكی لەوانە بردوون بۆ قەندیل و سووریا، كە بەشێك لەوانە شەھید بوون و ژمارەیەكیش چارەنووسیان دیار نییە، هەروەها ئەوانەی لە شنگالیش بوون، ژمارەیان ١٠٠كچ دەبوو كە وازیان لەپەكەكە ھێناوە و ئێستا لە ماڵەوە دانیشتوون، جگە لەوە، چواریشیان پەیوەندییان بە ریزەكانی ھێزی پێشمەرگەوە كردووە و لەسەر داواكاریی خۆیان، بوونەتە پێشمەرگە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار