٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەکەکە لە عەفرین دوو منداڵی دیکەی ڕفاند

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- چالاکوانێکی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێ، پەکەکە لە شاری عەفرین دوو منداڵی ڕفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

(حەسن خێری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە لایەن پەکەکەوە دوو منداڵ بە ناوەکانی (فیدان سلێمان موستەفا)،  کە تەمەنی ١٥ ساڵە و، (ڕۆزا حەمۆ عەلی عەمەر)، کە ئەویش هەر ١٥ ساڵە و هەردووکیان خەڵکی گوندی (کولیکۆ)ن لە عەفرین، لە قوتابخانە ڕفێندراون و بردراونەتە سەربازگەیەک.''

(حەسن خێری) گوتیشی، دواتر ماڵباتەکانیان بە گریانەوە دەچن و داوا لە پەکەکە دەکەن، کچەکانیان ڕزگار بکەن، کەچی پەکەکە كچەکانیان دەگوازنەوە بۆ جێگایەکی نادیار و، تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار