کۆچ و کۆچبەران: پەنابەرە بەزۆر دیپۆرتکراوەکان وەرناگرینەوە

ھەولێر-KDP.info- لەئێستادا دەنگۆی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لە وڵاتانی ئەورووپا گەرم بووەتەوە و لەرێگەی فرگەی بەغداوە ڕێژەیەک پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە و وەرگیراونەتەوە، کۆچ وکۆچبەرانی ھەولێریش دەڵێت، ھەر پەنابەرێک بەزۆر ڕەوانە بکرێتەوە وەریناگرنەوە.
(نەزھەت حوسێن) کە بەرپرسی بەشی پەنابەر و رەوەندی کوردە لە بەرێوبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی ھەولێر، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی زانیاریی دا کە، دیاردەی کۆچکردن لە ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە زۆر زۆر کەم بووە، گوتیشی "خەڵکێک کە بە خواستی خۆیان لە دەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، لەلایەن رێکخراوێکی جیھانییەوە لە ڕووی ماددییەوە هاوکاری دەکرێت، هەڵبەت ھاوکارییەکە بۆ گەڕاوەکان لە وڵاتێک بۆ یەکێکی دیکە جیاوازی هەیە."
(نەزھەت حوسێن) گوتیشی، "تاوەکو ئێستا ھیچ پەنابەرێک لە بۆ ھەرێمی کوردستان دیپۆرت نەکراوەتەوە و حکوومەتی ھەرێم بە ھەموو شێوەیەک دژی دیپۆرتکردنەوەیە، ھەر پەنابەرێکیش دیپۆرت بکرێتەوە، ئێمە وەریناگرینەوە."
بڵند ئیبراھیم




