لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوول و گوڵان پێك ده‌هێنرێت

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەزگای ئەیلوول ده‌ڵێ، ئەمڕۆ لەگەڵ حکوومەت کۆ بوونەته‌وە و بڕیار دراوه له ڕێی دروستکردنی لیژنەیەکه‌وه کێشەکان چاره بكرێن و جێبەجێ بکرێن.
وه‌ك بڕیار بوو، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌زگای ئه‌یلوول لەگەڵ حکوومەت کۆ بووونه‌تەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی داواکاری و کێشەکانیانه‌وه كراوه، له‌وباره‌وه (قادر قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا لیژنەیەک لە ھەموو لایەک بە سەرۆکایەتی حکوومەت دروست بکرێت، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئێمە بکات.''
به گوته‌ی (قادر قادر)، بڕیارە ئەو پێشمەرگانەش جیا بکرێنە کە بە کرده‌نی پێشمەرگە بوونە و رۆڵی خۆیان ھەبووە، بەڵام ئەو لیژنەیە بڕیار دەدات کە چیی بکرێت و چ بڕیارێک بدرێت.
بەرپرسی دەزگای ئەیلوول هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''ئێمە داوامان کردووە کە ھەموو پێشمەرگەکانی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و دێرین، بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و مانگانە مووچەکەیان پێبدرێت، ھاوشێوەی ھێزی پێشمەرگە.''
بڵند ئیبراھیم




