٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"٦ ساڵە پەکەکە سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریای ڕفاندووە و ڕادەستی ڕژێمی کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  (ئیسماعیل حەمی)، ئەندامی خۆجێیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) دەڵێت، سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا دوای ڕفاندنی لە لایەن پەکەکەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان تا ئیستا چارەنووسی نادیارە و کەس نازانێت چی لێ هاتووە.

(ئیسماعیل حەمی)، ئەندامی خۆجێیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ڕۆژی ٢٤\١٠\٢٠١٢ لە لایەن هێزێکی سەر بە پەکەکەوە لە شاری دێرکی (بەهزاد دورسەن)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پ.د.ک.س) ڕفێنرا و ڕادەستی حکوومەتی سووریا کرا، کە تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە، چونکە ئەو ڕۆژەی ڕفێنراوە دەست و قۆڵ و چاوی بەستراوە و لەبەرچاوی خەڵک خستوویانەتە ناو ئۆتۆمبێلی سەربازی و چارەنووسی دیار نییە، هۆکارەکەیشی ئەوە بوو، کە کەسێکی دەنگدلێر بوو، ڕەخنەی لە سیاسەتی پەکەکە دەگرت، چەند جارێک لەلایەن پەکەکەوە هەڕەشەی لێ کرا، چونکە کەسێکی جەماوەری بوو، پەکەکە بە مەترسی بۆ سەر خۆی دادەنا.''

(ئیسماعیل حەمی) گوتی: ''هەوڵی زۆر هەیە بۆ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت، ئیستاش هاوسەر و منداڵەکانی لە هەولێرن و، پەکەکە بەرپرسیاری یەکەمی ڕفاندن و دیارنەمانی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسییە.''

(ئیسماعیل حەمی) گوتیشی: ''ئێستاش پەکەکە دەستی کردووە بە سیاسەتی ڕفاندن و چاولێسووکردنەوە و دەرکردنی ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا لە ڕۆژئاوا.''

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار