هه‌رێمی كوردستان و تیمێكی پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی، هێزێكی پڕۆفیشناڵی سه‌ربازی بۆ هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- له به‌رده‌وامیی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاكسازی له بواره جیاوازه‌كاندا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاریی تیمێكی پسپۆڕ له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاوێكی گرینگی له بواری چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌نێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7-5-،2017 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی سه‌ربازییی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌و تیمه ڕاوێژكارییه نێوده‌وڵه‌تییه كاری هاوبه‌شی خۆیان سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خسته ڕوو كه خۆی له سی و پێنج خاڵ ده‌بینێته‌وه و ئامانج لێیان دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازیی تۆكمه‌ی پیشه‌یییه بۆ پێشمه‌رگه له ئاینده‌دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌ش به وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان له ڕابردوو و ئێستادا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له دوای ساڵی 2003وه هه‌رێمی كوردستان زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كرده‌وه، نه‌ك دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی و چاوه‌ڕوان ده‌كرا گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت، حكوومه‌تی فیدرال به‌رپرسه بۆ پاراستنی وڵات به‌گشتی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستانی داعش، به‌داخه‌وه هه‌موو بارودۆخه‌كه و هاوسه‌نگییه‌كان گۆڕان، بۆیه ده‌بێت ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه هێزێكی تۆكمه و پرۆفیشناڵی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه دابمه‌زرێنین.
دووپاتیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌م پڕۆژه‌یه ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پڕۆژه‌كه ده‌خرێته به‌ر باس و گفتوگۆ، تا دواتر په‌سه‌ند بكرێت. دواتریش پڕۆژه‌كه بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی فه‌رمانی پێویست، ڕه‌وانه ده‌كرێت.




