زانکۆی سەڵاحەدین.. ڕەھەندەکانی فەلسەفەی سیاسیی بەدەوڵەتبوونی باشووری کوردستان گەنگەشە دەکات

ھەولێر-KDP.info- کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین بەشی فەلسەفە، کۆڕبەندێکی زانستی لە ژێرناونیشانی(ڕەھەندەکانی فەلسەفەی سیاسیی بە دەوڵەتبوونی باشووری کوردستان) سازدەکات، بۆ چەند کەسایەتییەکی سیاسیی لایەنەکانی کوردستان.
ڕۆژی سێشەممە (٥-٩-٢٠١٧) بەشی فەلسەفەی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین ھەڵدەستێت بە سازدانی کۆڕبەندێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (ڕەھەندەکانی فەلسەفەی سیاسیی بەدەوڵەتبوونی باشووری کوردستان) بە میوانداری کۆمەڵێک سیاسەتمەدار و دیبلۆماتکار لە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.
(ڕۆژگار شێخانی) مامۆستای زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "کۆربەندەکە زانستییە لە چوار چێوەی ئەو ھەنگاوانەی بۆ بە دەوڵەتبوونی باشووری کوردستان دەھاوێژرێن دواتریش بەگشتی بابەتی سەربەخۆیی کوردستانە، لە گۆشەنیگای ئەوانەی کە سیاسین لە حزبە سەرکیەکان بە چوار پانێل ئەم کۆڕبەندە بەڕێوە دەچێت، لەم کۆڕبەندە دا گفتوگۆ لەبارهی ھەموو ئەو خاڵانە دەکرێت کە لە خزمەت پڕۆسەی بەدەوڵەتبوونی باشووری کوردستانن زیاتر گەنگەشەی بابەتەکە دەکرێت لە چوار چێوەیەکی ئەکادیمی."
فایزە کۆیی




