٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كچێكی دیكەی ئێزدی ڕزگار كرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كچێكی دیكەی ئێزدی لە مووسڵ ڕزگار كرا.

(ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''كچێكی دیكەی ئێزدی بە ناوی (فریال)، كە لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠١یە و خەڵكی گوندی حەردانی سەر بە شارۆچكەی شنگالە، لە گوندێكی نیزیك مووسڵ ل ڕزگار كرا و ڕادەستی ماڵباتەكەی كرایەوە.''

(دەخیل) گوتیشی: ''سوپاسی هەموو كەس و لایەنێك دەكەین، كە هاوكاری دەكات بۆ ڕزگاركردنی ئەو كچ و دایكانەی لە دەستی داعشدا ماون.''

كاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار