٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: "بەبێ کەرکووک ریفراندۆم ناکەین"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ریفراندۆم بۆ تەواوی باشووری کوردستان دەکرێ واتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەبێ کەرکووک و ئەو ناوچانەیش ریفراندۆم ناکەین.

(دیاری حوسێن)، جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، "ھەڵوێستی پارتی و  (سەرۆک بارزانی) لەبارەی ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفڕاندۆم لەمساڵدا روونە و ئێمە رژدین لەسەر ئەوەی دەبێ لەمساڵدا ریفڕاندۆم ئەنجام بدرێ، بێگومان قسەی ھەندێ خەڵکیش کاریگەری لەسەر ھەڵوێستەکەمان نابێت تەنیا مەبەستمان لێی ئەوەیە خەڵکی ئێمە بڕیار لە داھاتووی خۆی بدات و بۆ موزایەدە ھیچ پڕۆژەیەک پێشکەش ناکەین، جەماوەری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ریفڕاندۆم لەمساڵدا دەکرێت و ئەنجامەکەشی دەبینن کە خەڵکی کوردستان چ بڕیارێک لەبارەی چارەنووسی خۆیانەوە دەدەن."

لەبارەی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانەوە (دیاری حوسێن) گۆتی" بە دڵنیایەوە پارێزگای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ریفراندۆم دەیانگرێتەوە و لەو پرسە نیشتمانییەدا بەشدار دەبن و دەنگی خۆیان دەدەن، کەرکووکییەکان زۆر جیددین بۆ پرسی ریفراندۆم و ئێمەیش ریفڕاندۆمێک ناکەین ئەگەر کەرکووک تێیدا بەشدار نەبێ، چونکە پڕۆسەی ریفڕاندۆم بۆ ھەموو باشووری کوردستانە و ریفڕاندۆمی بێ کەرکووک تەواو نییە."

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار