دادگا بڕیاری له سێداره‌دانی بكوژانی مەلاهۆشیار ده‌ركرد

هەولێر-KDP.info- دادگای هه‌ولێر بڕیاری له سێداره‌دانی بكوژانی سه‌ره‌كیی (مەلاهۆشیار ئیسماعیل) و هاوكاره‌كه‌ی ده‌ركرد.
دۆسیه‌ی (مەلاهۆشیار ئیسماعیل) ئه‌مرۆی له دادگای هه‌ولێر بڕیاری له‌سه‌ر درا و حوكمی له سێداره‌دان بۆ بكوژانی ده‌رچوو.
(مەلا هۆشیار ئیسماعیل) کە رۆژی 22 تشرینی دووه‌می 2016 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی كوژرا، وتابێژی مزگه‌وتی (عومه‌ر بندیان) بوو له هه‌ولێر.
دوێنێ چوارشەممە، (دیار گۆران) برای (مەلا هۆشیار) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھەر لە سەرەتای تیرۆرکردنی (مامۆستا هۆشیار)ەوە تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا کراوە، ھەر لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ددانپێدانیان بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە."
بڵند ئیبراھیم




