پەکەکە گەنجێکی تربەسپیی ڕفاند

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- پاش چەند جار هەڵکوتانە سەری، دوێنێ ئێوارەی پێنچشەممە، ئاسایشی پەکەکە گەنجێکی کوردی خەڵکی ناوچەی تربەسپیێ لە رۆژئاوا کوردستان ڕفاند.
(نێچیرڤان حوسێن) کە هاوڕێی نزیکی رفێنراوەکەیە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ئاسایشی پەکەکە هاوڕێکەمی (شیار عەبدولعەزیز) رفاند، هێشتا سۆراغێکی نییە و، نازانرێت چارەنووسی چ دەبێ.''
وەک هاوڕێکەی (شیار عەبدولعەزیز)ی ڕفێندراو گوتی، چەندین جار بوو پەکەکە هێرشیان کردبووە سەر هاوڕێکەی و، دواجار دەستگیر کرا.
ئەو گوتی، (شیار) هیچ کارێکی نایاسایی و نەشیاوی نەکردووە تا ئاساییشی پەکەکە وەها ستەمکارانە ڕاوەدووی گەنجانی کورد دەنێ و زیندانییان دەکات، تەنیا ئەوە نەبێت کە بیروڕای جیاوازیان هەیە و پشتیوانی سیاسەتە تاکڕۆییەکانی پەکەکە ناکەن.
کاروان باعەدری




