٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر، پۆستە بە وەکالەت بەڕێوەبراوەکان پڕ دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی، گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکان بەردەوامە و سەرەتا ئەو پۆستانە پر بکرێنەوە کە بە وەکالەت بەرێوە دەبردرێن.

(عەلی رەشید) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، "گۆڕانکارییەکان لە پۆستە ئیدارییەکان بەردەوامی ھەیە و نەوەستاوە، ئێمە بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ داوامان کردووە کە ئەو پۆستانەی بە وەکالەت بەرێوە دەبردرێن کاندیدیان بۆ دیاری بکرێت و بە فەرمی پڕ بکرێنەوە."

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەشڵێ، حەفتەی دابێ نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن و تێیدا داوا دەکەن ئەو پۆستانەی بە وەکالەت لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەبرێن پڕ بکرێنەوە، چونکە ناکرێت بەوشێوەیە بەردەوام بن.

بەرێوبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێر، بەرێوبەری گشتیی شارەوانییەکان، بەرێوبەری گشتیی گەشتوگوزار، بەرێوبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوە و چەند بەرێوبەرایەتیێکی دیکەی گشتی ھەن هێشتا بە وەکالەت بەرێوە دەبرێن و وەک (ڕەشید) گوتی، ئەنجوومەنەکەی پارێزگای هەولێر سەرەتا کار لەسەر ئەمانە دەکات و گۆڕانکارییش هەر بەردەوام دەبێ.

لە سنووری پارێزگای ھەولێر، پرۆسەی گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکان ئیدارییەکان درێژەی هەیە و پیشتریش پۆستی قایمقام و بەرێوبەری ناحیەکان گۆڕانکارییان تیدا کراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار