به هۆی بۆردوومانی توكیاوه خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.. په‌كه‌كه هۆكاره

هه‌ولێر-KDP.info- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری شاره‌دێی شیلادزێی بۆردوومان کرد و به هۆیه‌وه Cه‌ندان ھاووڵاتی سڤیلی ھەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی.
(وارشین سلێمان) بەڕێوەبەری شارەدێی شیلادزێی سەر بە شارۆچكه‌ی ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "سه‌عاتێك پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی (سێجێ)ی سەر بە شیلادزێی بۆردوومان کردووە، دیاره بەھۆی بوونی چەکدارانی پەکەکەوه بووه و زیانی زۆری ھەبووە، بە گورەی زانیارییەکانی ئێمە جه‌ندان ھاووڵاتی كه بۆ گیای بەھارە چوونەتە گوندەکەیان، بوونەتە قوربانی.''
(وارشین سلێمان) گوتی "گوندی سێجێ بنکە و بارەگای په‌كه‌كه‌ی لێیە، هه‌ربۆیه قەبارەی زیانەکان نازانرێت، به‌ڵام تیمەکانی حکوومەت خەریکی لێکۆڵینەوەن، ھێشتا نەگەیشتووینەتە شوێنی رووداوەکە بۆیه ژماره‌ی دروستی قوربانیانم لا نییه، بەڵام خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.''
قائید میرۆ




