پەكەكە، بارەگای ئاساییشی گشتیی ئەنەكەسەی داخست

قامشلۆ-KDP.info- ئەندامێكی خۆجێیی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاساییشی پەیەدەی سەر بە پەكەكە، بارەگای ئاساییشی گشتیی ئەنەكەسەی لە قامشلۆ داخست.
(رەمەزان شێخۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "پەكەكە فەرمانی كردووە كە مۆڵەت لە ئەوان وەربگرین تا بارەگا بكەینەوە، بەڵام بە هیج شێوەیەك مۆڵەتیان لێ وەرناگرین، لەبەر ئەوەی ئەوان هیچ شەرعییەتێكیان نییە و بە ئەجێندای وڵاتان كار دەكەن".
(شێخۆ) گوتیشی، "ئەم بارەگایە، یەكەم بارەگا بوو كە تا ئێستا دانەخرابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئاساییشی پەكەكە ئەویشی داخست، ئەمەیش هیچ خزمەت بە گەلی كورد ناگەیێنێت و، دەریدەخات كە پەكەكە چالاكیی سیاسیی لە رۆژئاوادا پەك خستووە".
كاروان باعەدری




