٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای غازی باكوور دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵ (محەممەد یوونس)..

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی تیرۆركردنی هەڤاڵ و كادیری دیاری لقی سێی پارتیمان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای غازی باكوور (محەممەد یوونس)ـمان پێگەیشت، كە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی كرایە سەر و بەداخەوە خۆی و پاسەوانێكی تیرۆر كران.

بەو بۆنە خەمناكەوە وێڕای پرسەوسەرەخۆشمان بۆ بەڕێزتان و تێكڕای كەسوكار وبنەماڵەكەتان، داوا لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین تەواوی توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە رەشە و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ناخهەژێنە و تاوانباران ڕووبەڕووی دادگا بكەنەوە.

جارێكی دیكە سەرەخۆشی لە ئێوەو خانەوادەی كاكە (شاهۆ)ـی پاسەوانی خوالێخۆشبوو دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە گیانی كۆچكردووان بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات.

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

2/5/2017

هەواڵی پەیوەندیدار