لە مانگی نیساندا پێشمەرگە نیزیكهى 900 بۆمبی چێندراوی پووچەڵ کردەوە

هه‌ولێر -KDP.info- فهرماندەی ئەندازەی پشتیوانیى یه‌كی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) ڕایگەیاند، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى ههڵگرتنەوەی مینى چێنراو له ماوه‌ى مانگى نیساندا توانیویانه نیزیكهى 900 بۆمبى چێنراوى داعش پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى)، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: ''به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى بیانیى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو له ماوه‌ى مانگى نیسانى ڕابردوودا له ڕێکەوتی ( 1-4 تا 30-4-2017) توانیومانه 898 بۆمبى چێنراوى تیرۆریستانى داعش پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و، (42) پارچه تهقهمهنیشمان له‌ناو بردووه و، به درێژایى (240) كم ڕێگاوبانهكانیشمان پشکنیوە و له مین و بۆمبى چێنراوى تیرۆرستانى داعش پاکمان کردوونەتەوە.''
نەشوان بەرزنجی




