٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی مه‌كته‌بی سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی ئێزدی شێخ خەلەف ئەلیاس بەحری کرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ بەرپرسی مه‌كته‌بی (سەرۆك بارزانی)، كەسایەتیی ئێزدی (شێخ خەلەف ئەلیاس بەحری) ستاییشی قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شكاندنی تیرۆریستانی داعش و ئازادكردنی شنگال کرد و، وەفادارییشی بۆ ڕێبازی (بارزانیی نەمر) دووپات كردەوە.
 
 
ئه‌مڕۆ سێشەممە 2ـی 5ـی 2017، لە سەلاحەددین، (سیداد بارزانی) بەرپرسی مەکتەب سەرۆک بە نوێنەرایەتیی (سەرۆك بارزانی) پێشوازی لە كەسایەتیی ناوداری ئێزیدی لە دەڤەری شنگال (شێخ خەلەف ئەلیاس بەحری) كرد.
 
لە دیدارەكەدا کە بە ئامادەبوونی (وەحید باکۆزی) بەرپرسی لقی حەڤدەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، بارودۆخی شنگال و دەوروبەری و هەروەها ڕەوشی ئاوارەكان و گەڕانەوەی خەڵك بۆ ناوچە ئازادكراوەكان تاوتوو كرا.
 
هەر لەم دیدارەدا (شێخ خەلەف ئەلیاس بەحری) وێڕای سوپاسگوزاری بۆ (سەرۆك بارزانی) و ستاییشی قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شكاندنی تیرۆریستانی داعش و ئازادكردنی شنگال، وەفاداریی خۆی بۆ ڕێبازی (بارزانیی نەمر) دووپات كردەوە.


 


 

هەواڵی پەیوەندیدار