پەکەکە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاریی لە پێنجیەکی سنوورى دهۆك پەک خستووە

دهۆك-KDP.info- په‌كه‌كه له رووبه‌رى 20 له سه‌دى سنوورى پارێزگاى دهۆك كێشه و ئاڵۆزیى دروست كردووه و، رێی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر له 350 گوند گرتووە كه به هۆى ئه‌وانەوە وێران بوون.
(رزگار سدقى نێروه‌یى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك کە هاوکات سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى زیانلێكه‌وتووانى بۆردوومانى فرۆكه‌كانى توركیایه بۆ سه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند: "په‌كه‌كه له سنوورى زیاتر له 350 گوندى پارێزگاى دهۆك بوونه‌ته ئاسته‌نگێكى گه‌وره بۆ خەڵكى سنووره‌كه و له پانتایێکی بەرفراوانی جیۆگرافیاى پارێزگاى دهۆك كه ده‌كاته زیاتر له 20 له سه‌دی ڕووبەرەکە ئاڵۆزییان دروست كردووه؛ ئەوان رێ ناده‌ن خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و مڵكى خۆیان و ژیانى خۆیان دوور له شه‌ڕ به‌ڕێ بكه‌ن، خۆی لە راستیدا به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه‌وە گونده‌كانیان لێ وێران بووه و بوونه‌ته شوێنى سه‌ربازى و له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوە بۆردوومان دەکرێن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك دەربارەی زیانەکانی بەر گوندنشینان کەوتووە زانیاریی دا "زیان به ناوچه‌كانى ئامێدى كه‌وتووه كه به 3 ملیار دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێ، ئه‌مه جگه له سنوورى ئاكرێ و زاخۆ، چونكه هه‌ژموونى په‌كه‌كه زیاتره له‌و ده‌ڤه‌ره و زیاتر له 190 گوند خه‌ڵكه‌كه‌ى ناچار بوونه ڕوو له سه‌نته‌رى شارى دهۆك بكه‌ن و گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن كه په‌كه‌كه هاموشۆی لێ قه‌ده‌غه كردوون"، گوتیشی "له 2015ـه‌وه لیژنه‌مان پێك‌هێناوه بۆ تۆماركردنى زیانه‌كان، به‌ڵام په‌كه‌كه رێ نادات سه‌ردانى هه‌موو شوێنه‌كان بكرێت."
ستراتیژی په‌كه‌كه وایە، بە تایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا، تا دێ بارەگا و چەکدارانیان زیاتر نزیك كردووەته‌وه له ئاوه‌دانییه‌كان به‌و هۆیه‌شه‌وه ئەو ناوجانەی ئەوانی لێن بوونەتە مەیدانی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا، دواجار خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ده‌بنه قوربانى و دڵه‌ڕاوكێى دروست كردووه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى زیانلێكه‌وتووان لەم بارەیەوە گوتی "گوندنشین و خەڵکی ئاواییەکان داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه كار و چالاكىیەکانی لە شوێنى سەرەکیی خۆیان بەڕێوە ببەن، چونكه مانه‌وه‌یان زه‌ره‌ر و زیانى زۆری به‌و خه‌ڵكه گه‌یاندووه، وەک ڕوونە تا په‌كه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت توركیایش بۆدوومانى ئه‌و ناوچانه دەكات و ئیدی خه‌ڵكى چی دی ددان بەخۆدا ناگرن و كاردانه‌وه‌ى خراپیان ده‌بێت دژى په‌كه‌كه و سوپاى توركیا، كه مافیان نییه له سنوورى كوردستان شه‌ڕ بكه‌ن."
ئه‌و گوند و ناوچانه‌ى په‌كه‌كه ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتوون، بە خاکی به‌پیت ناسروان لە ڕووی کشتوکاڵ و گەشتیارییەوە و هه‌ر چوار وه‌رزى ساڵ سوودیان لێ ده‌بینرێ؛ بە مەزەندەی شارەزایان ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌یتوانى لەو سنوورە بەرفراوانەدا سودمەند بن.
نه‌شوان به‌رزنجى




