لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا، 420 کرێکار هاوکاریی كران

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە، خۆراکی دا به 420 کرێکاری سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەمڕۆ دووشەمە 1/5/2017، رۆژی جیهانیی کرێکارانە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەو بۆنەیەوە، هەڵمەتێکی هاوکارییەکانی بۆ کرێکارەکانی سنووری هەڵەبجە و سلێمانی بەڕێوە برد و تیایدا 420 کرێکار بڕێك خۆراکیان بۆ دابین کرا.
هەر لە هەمان رۆژدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ کارمەندانی خاوێنکردنەوەی شارەوانی سەیدسادق رێک خست.
1ی مانگی پێنج وەکوو رۆژی جیهانی کرێکاران ناسێندراوە و کرێکارانی جیهان لەو یادەدا داوای مافەکانی خۆیان دەکەن و لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان ئەو رۆژە پشووی رەسمییە.




