سه‌رۆك بارزانی: پێویسته كوردستان له هه‌وڵی باشتركردنی گوزه‌رانی كرێكاراندا بێت

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێرای پیرۆزباییه‌كه‌ی به بۆنه‌ی ڕۆژی كرێكارانه‌وه، ڕایگه‌یاند، رێزگرتنی مافی کرێکاران و باشترکردنی باری گوزەرانیان و رەچاوکردنی دادپەروەری، ئاماژەن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری و پێویستە کوردستان لەو ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت.
بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکار و جەژنی کرێکارانه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەموو کرێکارانی کوردستان و سەندیکای کرێکارانی کوردستان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی کرێکار دەکەم.
كرێکاران چینی زەحمەتکێش و ماندووی وڵاتن، رۆڵی کاریگەریان لە پێشکەوتنی ئابووریی کۆمەڵگا و، دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتیاندا ھەیە، دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونیان دەکەم. رێزگرتنی مافی کرێکاران و باشترکردنی باری گوزەرانیان و رەچاوکردنی دادپەروەری، ئاماژەن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری و پێویستە کوردستان لەو ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت. لەم بۆنەیەدا ھیوای شادی و بەختەوەری بۆ کرێکارانی ئازیز دەخوازم.




