نێچیرڤان بارزانی: وه‌به‌رهێنه‌ران بڕوایان به ئێستا و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) رایگه‌یاند، دواى ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتن، خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان مافى خۆیه‌تى ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى زیاترى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بێت، تا هه‌نگاوى گه‌وره‌تر به‌ره‌و پێشكه‌وتن بنێت، بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات و ببێته خاوه‌ن بڕیارى خۆى. پیرۆزباییشی له هه‌ولێر كرد كه بووه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى گه‌شتیارى، كه به شێوازێكى مۆدرێن دروست كراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30-4-2017 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له ئا‌ڤێدیس گیدانیان وه‌زیری گه‌شتوگوزاری لوبنان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لوبنانی و به‌رپرسانی حكوومه‌ت و حزبی و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای جێبه‌جێكار و خاوه‌ن كار و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان و لوبنانی، پڕۆژه‌ی هۆتێلی ئه‌رجان له ڕۆتاناوه له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كی لوبنانییه و له‌لایه‌ن مالیا گرووپ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ڕۆتانا و مالیا CTI و كۆمپانیای دیڤای ئتاڵییه‌وه جێبه‌جێ كراوه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا جیا به به‌خێرهێنانی ئا‌ڤێدیس گیدانیان وه‌زیری گه‌شتوگوزاری لوبنان و وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته و باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیی له وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌ن و كۆمپانیای ئه‌نجامده‌ری پڕۆژه‌كه مالیا گروپ و ڕۆتانا و مالیا CTI و كۆمپانیا دیڤای ئیتاڵی كرد بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به گیانفیدایى و قوربانیدان و خۆڕاگریى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خشان، له تیرۆر و تیرۆرستان پارێزرا و به هاوكاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، شه‌ڕ و مه‌ترسیى تیرۆر له هه‌رێمى كوردستان دوور خرایه‌وه. بۆیه هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته قۆناغێكى تازه‌وه، كه قۆناغى دواى داعشه و هاتنه‌وه‌ى سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆ كوردستانی به نیشانه‌ى ئه‌وه ناساند كه وێڕاى هه‌موو سه‌ختییه‌كان جارێكى دیكه هه‌رێمى كوردستان بڕوا و متمانه‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه و له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست، به متمانه و بڕوا به‌خۆبوونه‌وه، به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.
دروستكردنی هوتێلی ئه‌رجان ڕۆتاناشی وه‌ك نموونه بۆ قسه‌كانی هێنایه‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا لوبنانییه‌كانه‌وه دروست كراوه و بڕی 40 ملیۆن دۆلاری تیا خه‌رج كراوه و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات‌كه هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى باشتر و گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێت و شوێنێكى باشى ناوچه‌كه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى بۆیه سوپاسی ته‌واوى وه‌به‌رهێنه‌ره لوبنانییه‌كانی كرد كه له بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و بانك و بانكدارى و خوێندن و په‌روه‌رده و گه‌شتیاریدا، پڕۆژه‌ى باشیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه و بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ڕه‌وه‌ندێكى دیارى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و هانده‌رێكیش بێت بۆ دروستبوونى په‌یوه‌ندیى باش له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و لوبناندا.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو توانایه‌ك هاوكارى و ئاسانكارى پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران ده‌كات ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن له هه‌رێمى كوردستان كار و پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له بابه‌تى ڕۆتین و ڕۆتینى كارگێڕیدا. ڕاشیگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا كۆتایى، له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازیانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه به‌پێى پره‌نسیپ و ستاندارده جیهانییه‌كان، به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى یووئێن و بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامیان ده‌دات و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌خوازێت ڕووى وه‌به‌رهێنانى بیانى و ناوخۆیى ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌رتانه بكات كه بۆ هه‌رێمى كوردستان پێویستن و ئابووریى هه‌رێم به‌هێز ده‌كه‌ن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه حكوومه‌ت به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌تى، ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران به‌تایبه‌تى له هه‌رسێ كه‌رتى كشتو‌كاڵى، گه‌شتیارى و پیشه‌سازیدا، وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى زیاتر بكه‌ن و پێشخستنى ئه‌و سێ كه‌رته‌شی به به‌شێكى گرنگى چاكسازییه‌كان و ئامانجى حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز، له ڕێگه‌ى كه‌رته‌كانى دیكه‌وه، داهات و پێویستییه‌كانى هه‌رێم دابین بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و ته‌حه‌دییه گه‌ورانه‌ى ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌وه له بڕینى بودجه و شه‌ڕى تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ى زیاتر له ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام هه‌ڵنانى هه‌نگاوى جیددى بۆ چاكسازى، تێپه‌ڕاندنى خاڵى مه‌ترسى و ده‌سپێكردنى باشبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه، سه‌لماندى كه هه‌بوونى دیدگاى سیاسى و ڕانه‌كردن له به‌رپرسیاریه‌تى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكدا، ده‌توانێت وڵات له قه‌یران ڕزگار بكات. ئاشكراشیكرد كه له ساڵى 2004ه‌وه تا سه‌ره‌تاى 2014 وێڕاى هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان، زۆر كارى گه‌وره له هه‌رێمى كوردستان كراوه و به ده‌یان پڕۆژه‌ى ستراتیژى له بواره‌كانى ڕێگه‌وبان، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا ئه‌نجام دروان و به سه‌دان گوند ئاوه‌دان كرانه‌و.
هه‌ر له‌مباریه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان گوتی: "بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له چه‌ند كه‌رتێكدا به‌راوردێكى ژماره‌یى بكه‌ین له ساڵى 2003ه‌وه تا ساڵى 2013، بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت كه له‌و 10 ساڵه‌دا ژماره‌ى قوتابخانه له كوردستان له 3,200وه بووه به 6,000 قوتابخانه. له 14 نه‌خۆشخانه‌ى حكوومییه‌وه بووه به 65 نه‌خۆشخانه. نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت له هه‌شته‌وه بووه به 55. نزیكه‌ى 16,400 كیلۆمه‌تر ڕێگه‌وبان دروست كراوه. 200 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون دروست كراوه كه له‌وانه 50 هه‌زاریان بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت بووه. پڕۆژه‌كانى ئاو له 40 پڕۆژه‌وه، بووه به 1,200 پڕۆژه. ڕێژه‌ى خوێنده‌وارى: له 53%وه، بووه 84%. ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌كى ساده‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستانن".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا (نێچیرڤان بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه دا دواى ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتن، خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان مافى خۆیه‌تى ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى زیاترى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بێت، تا هه‌نگاوى گه‌وره‌تر به‌ره‌و پێشكه‌وتن بنێت، بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات و ببێته خاوه‌ن بڕیارى خۆى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیه‌كى جیددى ده‌ست پێده‌كات. پیرۆزباییشی له هه‌ولێر كرد كه بووه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى گه‌شتیارى، كه به شێوازێكى مۆدرێن دروست كراوه و دووباره سوپاسی كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكار و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌نداره حكوومییانه كرد كه له سه‌رخستن و ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا هاوكار بوون.
سوپاسی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانى و ناوخۆیانه‌شی كرد كه له ماوه‌ى سه‌ختى ڕابردوودا، كار و پڕۆژه‌یان ئه‌نجام داوه و قه‌یرانه‌كان و مه‌ترسیى تیرۆر و شه‌ڕى داعش واى لێ نه‌كردن واز له وه‌به‌ره‌هێنان و كار و پڕۆژه‌كان بهێنن و دۆخى سه‌ختى داراییى هه‌رێمى كوردستانیان ڕه‌چاو كرد و به سه‌دان ملیۆن دۆلار به قه‌رز و بێ وه‌رگرتنى هیچ پێشینه‌یه‌ك، ته‌نیا له‌سه‌ر متمانه‌یان به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئاینده‌ى كوردستان، كار و پڕۆژه‌كانیان ڕانه‌گرت و ئه‌مه‌شی به نیشانه‌ى ئینتما و نیشتمانپه‌روه‌رى و دڵسۆزى و خۆشه‌ویستییان بۆ كوردستان وه‌سف كرد و تۆنێله‌كانى جاده‌ی سه‌د مه‌تری و جاده‌ى 120 مه‌ترى له هه‌ولێر به نموونه هێنایه‌وه و هیوای خواست له ئاینده‌دا پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تر له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌دا دروود و سڵاو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خشان ده‌نێرین، كه به گیان و خوێنى خۆیان به‌رگرییان له كوردستان كرد و ئێستاش كوردستان ده‌پارێزن. ئه‌و قاره‌مانانه‌ى له سایه‌ى ئه‌واندا ئه‌مڕۆ كوردستان پارێزراوه و له سایه‌ى ئه‌واندا خه‌ڵكى كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێت".
له كۆتاییدا به بۆنه‌ی یه‌كی ئایار جه‌ژنی جیهانیی كرێكارانه‌وه پیرۆزبایی له كرێكارانی كوردستان و جیهان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو مافه‌كانی كرێكاراندایه و هه‌رچی له‌ده‌ستیان بێت بۆ خزمه‌تی ئه‌وان درێخی ناكات. سوپاسێكی تایبه‌تی دۆستی دێرینی كوردستان جاك سه‌راب كرد كه هه‌ر له ساڵی 2006ه‌وه هاتۆته كوردستان و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی هێناوه و كه‌رتی تایبه‌تی لوبنانی هانداوه وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوونی شێخ ناسر له كۆمپانیای رۆتانا كرد.
ده‌قی وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران:
ئاماده‌بووان و میوانانى به‌ڕێز،
ئێواره‌تان باش،
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى وه‌به‌رهێنان له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى هۆتێلى (ئه‌رجان ڕۆتانا) كه پڕۆژه‌یه‌كى لوبنانییه و مایه‌ى خۆشحاڵییه. به‌خێرهاتنێكى تایبه‌تى به‌ڕێز (ئا‌ڤێدیس گیدانیان) وه‌زیرى گه‌شتوگوزارى لوبنان و به‌ڕێزان وه‌زیرانى پێشوووى لوبنان ده‌كه‌م كه ته‌شریفیان هێناوه و به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م به‌خێربێن. ده‌ستخۆشى له وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن و كۆمپانیاى ئه‌نجامده‌رى پڕۆژه‌كه (مالیا گرووپ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ڕۆتانا) و (مالیا CTI) و دیڤای ئیتاڵی ده‌كه‌م، هیواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. خۆشحاڵم كه جه‌نابی باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه‌دا ئاماده‌یه و به‌خێر بێت.
هه‌رێمى كوردستان به گیانفیدایى و قوربانیدان و خۆڕاگریى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خشان، له تیرۆر و تیرۆرستان پارێزرا و به هاوكاریى كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى، شه‌ڕ و مه‌ترسیى تیرۆر له هه‌رێمى كوردستان دوور خرایه‌وه. ئیتر له‌مه‌ودوا هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته قۆناغێكى تازه‌وه، كه قۆناغى دواى داعشه.
له كاتێكدا ئێمه هێشتا له سه‌ره‌تاكانى قۆناغى دواى داعشداین، ڕووتێكردن و هاتنه‌وه‌ى سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆ كوردستان، هه‌نگاوێكى مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵییه و مانایه‌كى گرنگ له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت. نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه وێڕاى هه‌موو سه‌ختییه‌كان جارێكى دیكه هه‌رێمى كوردستان بڕوا و متمانه‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه و له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست، به متمانه و بڕوا به‌خۆبوونه‌وه، به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.
ڕاسته ئێستا وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى بیانى و ناوخۆییش له‌چاو ساڵانى ڕابردووى به‌رله قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى داعش و ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ى هه‌رێمى كوردستانى تێكه‌وت، كه‌متره، به‌ڵام ده‌سپێكردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى به هه‌نگاوى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپانیایه به دروستكردنى ئه‌م هۆتێله ناویه‌تى، له‌م كات و ساته و له دۆخى ئه‌مڕۆى كوردستاندا، هه‌نگاوێگى گرنگه و مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى ده‌ستخۆشییه. بۆیه له دڵه‌وه ده‌سخۆشییان لێ ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، هیوادارم به كار و پڕۆژه‌ى گه‌وره‌تریش له وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له هه‌رێمی كوردستان عیراق به‌رده‌وام بن.
وه‌به‌رهێنه‌رانى لوبنانى كه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان له‌م كاته‌دا به نزیكه‌ی 40 ملیۆن دۆلار ئه‌نجام داوه، به‌م كاره‌یان، ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه كه وێڕاى هه‌موو ئه‌و سه‌ختى و ته‌حه‌ددییانه‌ى ڕووبه‌ڕوى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه، هه‌رێمى كوردستان جێگه‌ى بڕوا و متمانه‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دارانه، هه‌روه‌ها دڵنیایى و تێگه‌یشتنیانه له‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى باشتر و گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێت و شوێنێكى باشى ناوچه‌كه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاسێكى تایبه‌ت پێشكه‌ش به ته‌واوى وه‌به‌رهێنه‌ره لوبنانییه‌كان بكه‌م كه جێپه‌نجه‌یان به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارییه‌وه له هه‌رێمى كوردستان دیاره و له بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و بانك و بانكدارى و خوێندن و په‌روه‌رده و گه‌شیاریدا، پڕۆژه‌ى نه‌وعییان له‌م وڵاته‌دا ئه‌نجام داوه. ئه‌م كار و پڕۆژانه‌ى ئه‌وان، بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ڕه‌وه‌ندێكى دیارى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، هه‌روه‌ها بوونه‌ته هانده‌رێكیش بۆ دروستبوونى په‌یوه‌ندیى باش له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و لوبناندا كه مایه‌ى پێزانینه. دووباره ده‌ستخۆشی له هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ دووپاتى بكه‌مه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو توانایه‌ك هاوكارى و ئاسانكارى پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ له هه‌رێمى كوردستان كار و پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان هاوكارى و ئاسانكاریى زیاتریان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له بابه‌تى ڕۆتین و ڕۆتینى كارگێڕیدا كه زۆر جار مایه‌ى گله‌ییى ئه‌وان بووه و هه‌ندێ جاریش كێشه‌ى بۆ دروست كردوون.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به جددى و تا كۆتایى، له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازیانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه به‌پێى پره‌نسیپ و ستاندارده جیهانییه‌كان، به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى یووئێن و بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامیان ده‌دات. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌خوازێت ڕووى وه‌به‌رهێنانى بیانى و ناوخۆیى ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌رتانه بكات كه بۆ هه‌رێمى كوردستان پێویستن و ڕۆڵیان له بنیاتنانى ژێرخانێكى تۆكمه و پته‌ودا ده‌بێت و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان به‌هێز ده‌كه‌ن.
حكوومه‌ت به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌تى، ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران به‌تایبه‌تى له هه‌رسێ كه‌رتى كشتو‌كاڵى، گه‌شتیارى و پیشه‌سازیدا، وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى زیاتر بكه‌ن و زۆرترین پرۆژه‌كانیان له‌م سێ كه‌رته‌دا ئه‌نجام بده‌ن. پێشخستنى ئه‌و سێ كه‌رته له هه‌رێمى كوردستان كه شانس و زه‌مینه‌یه‌كى له‌باریان هه‌یه، به‌شێكى گرنگى چاكسازییه‌كان و ئامانجى حكوومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى هێدى هێدى و هه‌نگاو به هه‌نگاو له ده‌ره‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز، له ڕێگه‌ى كه‌رته‌كانى دیكه‌وه، داهات و پێویستییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئه‌و ته‌حه‌دییه گه‌ورانه‌ى ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌وه، له بڕینى بودجه و شه‌ڕى تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ى زیاتر له ملیۆنێك هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، بۆ هه‌رێمى كوردستان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام شكاندنى داعش و ئیداره‌كردنى قه‌یرانه‌كان، هه‌ڵنانى هه‌نگاوى جددى بۆ چاكسازى، تێپه‌ڕاندنى خاڵى مه‌ترسى و ده‌سپێكردنى باشبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه، سه‌لماندى كه هه‌بوونى دیدگاى سیاسى و ڕانه‌كردن له به‌رپرسیاریه‌تى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكدا، ده‌توانێت وڵات له قه‌یران ڕزگار بكات، وه‌ك چۆن ئێستا هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌رێمى كوردستان له‌و قه‌یرانه‌ی كه توشی بووه خه‌ریكه ڕزگاری ده‌بێت.
له ساڵى 2004ه‌وه تا سه‌ره‌تاى ساڵی 2014 تا ئه‌و كاته‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌ستیان پێكرد، وێڕاى هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان كه ئێمه هه‌مانبوو، زۆر كارى گه‌وره له هه‌رێمى كوردستان كراوه. به ده‌یان پڕۆژه‌ى ستراتیژى له بواره‌كانى ڕێگه‌وبان، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا ئه‌نجام دروان.
به سه‌دان گوند ئاوه‌دان كرانه‌وه، به هه‌زاران كیلۆمه‌تر جاده و كۆڵانه‌كان قیڕتاو كران، هێڵى كاره‌با بۆ هه‌موو شوێنێك ڕاكێشراوه، به سه‌دان پارك و باخچه و گۆڕه‌پان، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستى، مزگه‌وت و دێر، بیناى تازه بۆ فه‌رمانگه‌كان دروست كران. به هه‌زاران خانه‌واده به هاوكاریى حكوومه‌ت خانوویان دروست كرا. كه‌رتى تایبه‌ت به سه‌دان پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوون و گه‌شتیارى و باڵه‌خانه و ماركێت و هۆتێل و ڕێستوڕانت و هه‌وارگه و سه‌یرانگه‌یان بنیات نا.
هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له چه‌ند كه‌رتێكدا به‌راوردێكى ژماره‌یى بكه‌ین له ساڵى 2003ه‌وه تا ساڵى 2013، بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت كه له‌و 10 ساڵه‌دا ژماره‌ى قوتابخانه له كوردستان له 3,200وه بووه به 6,000 قوتابخانه. له 14 نه‌خۆشخانه‌ى حكوومییه‌وه بووه به 65 نه‌خۆشخانه. نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت له هه‌شته‌وه بووه به 55. نزیكه‌ى 16,400 كیلۆمه‌تر ڕێگه‌وبان دروست كراوه. 200 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون دروست كراوه كه له‌وانه 50 هه‌زاریان بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت بووه. پڕۆژه‌كانى ئاو له 40 پڕۆژه‌وه، بووه به 1,200 پڕۆژه. ڕێژه‌ى خوێنده‌وارى: له 53%وه، بووه 84%. ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌كى ساده‌ى پێشكه‌وتنی ئه‌و هه‌رێمه‌ن له سایه‌ی ئارامیدا.
له ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه‌دا هه‌رێمى كوردستان به یه‌كجارى و له هه‌موو بواره‌كاندا، گۆڕ‌انى به‌رچاوى به‌ره‌و باشترى به‌سه‌ردا هات. ئه‌وانه هه‌موویان نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خوازیارى پێشكه‌وتن و ئارامى و سه‌قامگیرین له وڵاته‌كه‌یاندا.
ئێستاش دواى ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتن، خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان مافى خۆیه‌تى ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى زیاترى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بێت، تا هه‌نگاوى گه‌وره‌تر به‌ره‌و پێشكه‌وتن بنێت، بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات و ببێته خاوه‌ن بڕیارى خۆى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیه‌كى جددى ده‌ست پێده‌كات.
دووباره ده‌مه‌وێ سوپاس و ده‌ستخۆشى له وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن و كۆمپانیاى ئه‌نجامده‌رى ئه‌م پڕۆژه‌یه (مالیا گرووپ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ڕۆتانا) و (مالیا CTI) بكه‌م، هیوادارم كار و پڕۆژه‌ى گه‌وره‌تر له هه‌موو شوێنه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن. پیرۆزبایى له هه‌ولێر ده‌كه‌م كه بووه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى گه‌شتیارى، كه به شێوازێكى مۆدرێن دروست كراوه و هه‌موو پێویستییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌نداره حكوومییانه‌ى له سه‌رخستن و ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا هاوكار بوون پشتگیری‌یان كردووه.
سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌موو ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانى و ناوخۆیانه‌ى له ماوه‌ى سه‌ختى ڕابردوودا، كار و پڕۆژه‌یان ئه‌نجام داوه و قه‌یرانه‌كان و مه‌ترسیى تیرۆر و شه‌ڕى داعش واى لێ نه‌كردن واز له وه‌به‌ره‌هێنان و كار و پڕۆژه‌كان بهێنن.
سوپاس و پێزانینێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دارانه‌ى دۆخى سه‌ختى داراییى هه‌رێمى كوردستانیان ڕه‌چاو كرد و به سه‌دان ملیۆن دۆلار به قه‌رز و بێ وه‌رگرتنى هیچ پێشینه‌یه‌ك، ته‌نیا له‌سه‌ر متمانه‌یان به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئاینده‌ى كوردستان، كار و پڕۆژه‌كانیان ڕانه‌گرت، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئینتما و نیشتمانپه‌روه‌رى و دڵسۆزى و خۆشه‌ویستییانه بۆ كوردستان. بۆ نموونه وه‌ك تۆنێله‌كانى ئه‌م جاده سه‌د مه‌ترییه و جاده‌ى 120 مه‌ترى له هه‌ولێر.
هه‌ر له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا دروود و سڵاو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خشان ده‌نێرین، كه به گیان و خوێنى خۆیان به‌رگرییان له كوردستان كرد و ئێستاش كوردستان ده‌پارێزن. ئه‌و قاره‌مانانه‌ى له سایه‌ى ئه‌واندا ئه‌مڕۆ كوردستان پارێزراوه و له سایه‌ى ئه‌واندا خه‌ڵكى كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێت.
هیوادارین له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پڕۆژه‌ى له‌مه گه‌وره‌تر و كارى له‌مه زۆرتر له هه‌موو شوێنێكى كوردستان ببینین. دڵنیاین كه ڕۆژه سه‌خته‌كان ده‌رباز بوون و ڕوومان له ئاینده‌یه‌كى گه‌شترى پڕ له ئاوه‌دانى و ئارامى و سه‌قامگیرییه.
به‌ڕێزان،
سبه‌ى یه‌كى ئایار، جه‌ژنى جیهانیى كرێكارانه، كرێكاران كه ئه‌گه‌ر هێزى بازووى ئه‌وان نه‌بێت، هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت. له‌م یاده‌دا پیرۆزبایى له كرێكارانى كوردستان و ته‌واوى كرێكارانى جیهان ده‌كه‌م. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو مافه‌كانى كرێكاراندایه و هه‌رچى له توانایدا بێت بۆ خزمه‌تكردنى ئه‌وان درێخى ناكات.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت سوپاسێكی تایبه‌تی دۆستی دێرینی خۆم كاك جاك سه‌راب بكه‌م كه به هاتنی ئه‌و له ساڵی 2006ه‌وه كه هاته كوردستان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی هێنا و هانی سه‌رمایه‌دارانی لوبنانی دا كه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و سوپاسی ده‌كه‌م. سوپاسی جه‌نابی شێخ ناسر ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئێمه ته‌شریفی هێناوه وه‌ك رۆتانا بۆ ئه‌م مه‌راسیمه و هه‌موو لایه‌كتا به‌خێربێن و زۆر سوپاس و زۆر مه‌منوون.
دووباره هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن، هیواى ئێواره‌یه‌كى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.





