"میری ئێزدیان لەگەڵ رزگاربووانی دەستی داعش كۆ دەبێتەوە"

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێ، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ میری ئێزدیان لەگەڵ رزگاربووانی دەستی داعش كۆ ببێتەوە و، لە نزیكەوە چاوی پێیان بكەوێت.
(حوسێن قایدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سەعات ١١ـی پێشنیوەڕۆ میری ئێزدیان میر (تەحسین بەگ)، لەگەڵ ئەو كەسانەدا كۆ ببێتەوە كە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن نووسینگەكەیانەوە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار كراون.
(قایدی) گوتیشی، میری ئێزدیان دەیەوێت لە نزیكەوە چاوی بەو كەسانە بكەوێت، لەبەر ئەوەی ماوەیەكە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و، ئەوانەیش لە دەستی داعش رزگار كراون.
تاوەكو ئێستا لە رێگەی نووسینگەی زرگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، كە لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، زیاتر لە ٣ هەزار كوردی ئێزدی رزگار كراون.
بڵند ئیبراھیم




