كورد دوو تێبینیی "جیددی" له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد و په‌رله‌مانتارانیان له به‌غدا، دوو تێبینیی "سه‌ره‌كی و جیددی"یان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه. پرۆژه‌ی ئه‌و یاسایه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، به‌ڵام تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه.
"بازنه‌ی هه‌ڵًبژاردن" و "ژماره‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ر كورسییه‌ك"، دوو تێبینیی سه‌ره‌كیی كورده له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
كورد و سوننه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه عێراق به گشتی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، به‌ڵام لایه‌نی شیعی ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌ك بزانه‌ییدان.
(زانا رۆستایی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین عێراق به گشتی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و تێبینییه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت".
له سیسته‌می یه‌كبازنه‌ییدا، بۆ نموونه ده‌نگی هه‌ر كوردێك له هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراق، ده‌خرێته سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و لیسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عێراق به‌پێی پارێزگاكانی ببێته 18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا ده‌نگێكی زۆری ده‌نگده‌ری كورد له‌و پارێزگایانه كه پاڵێوراوانیان ده‌نگی ته‌واو ناهێننه‌وه، ده‌فه‌وتێت.
(رۆستایی) دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ئه‌گه‌ر هه‌موو عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ، بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و سوننه‌دایه، هه‌ر بۆیه‌ش لایه‌نی شیعی، دژی ئه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێ عێراق 18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت".
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ر كورسییه‌ك، تێبینییه‌كی دیكه‌ی كورده له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
كورد گله‌یی له‌وه هه‌یه كه ژماره‌ی ده‌نگه‌گانی كورسییه‌ك له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه جیاوازه و ئه‌وه به "نادادپه‌وه‌ره‌ی" ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه داوای یه‌كسانیی له ژماره‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ، "ده‌بێ ژماره‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ر كورسییه‌ك، له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق یه‌كسان بێت. ئه‌گه‌ر عێراق ببێته یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و كێشه‌یه تۆماتیكییه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
(زانا رۆستایی) زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر نه‌توانین سیسته‌می یه‌ك بازنه‌ی له عێراقدا جێگیر بكه‌ین، ناچارین بیر له رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ر كورسییه‌ك له هه‌موو پارێزگاكان یه‌كسان بێت".
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كراوه، به‌ڵام وه‌ك (رۆستایی) ده‌ڵێ، تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه.
رۆژی 22ی ئه‌م مانگه (نیسان)، شاندێكی ره‌وتی سه‌در به سەرۆكایەتیی (سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌در)، سه‌ردانی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ بوونه‌وه.
عێراق دوای داعش و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌ك له ته‌وه‌ری گفتوگۆی ئه‌و دوو لایه‌نه بوون.
(زانا رۆستایی) ئاشكرای ده‌كات كه "ته‌نیا كوتله‌ی ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، رای جیاوازیان له شیعه‌كانی دیكه هه‌یه، به‌ڵام كوتله گه‌وره‌كانی ناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت".
كاوه جه‌م




