٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی بۆ دامودەزگاكان: بە زووترین كات لیستی مووچە ئامادە بكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری، داوا لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت دەكات، بە زووترین كات لیستی مووچەی مانگی (3) ئامادە بكەن و ڕەوانەی گەنجینەكانی بكەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایدەگەیێنێت، "داوا لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێم دەكەین، كە بە زووترین كات لیستی مووچەی مانگی (3)ـی ساڵی (2017)، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكان بكەن، بە مەبەستی وردبینیكردن و ئامادەكردنیان".

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار